باسک نێت
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە ڕۆژی چوارشەممە ۱۳ی ئەم مانگەوە تا ڕۆژی ۲۲ی ئازار و بۆ ماوەی دە ڕۆژ ناوی کاندیدانی هەڵبژاردن لە هاوپەیمانێتی و لیستەکان وەردەگرێت.
بەپێی راگەیاندراوێکی کۆمسیۆن، ئەو کەسانەی بەسەربەخۆ بەشداری هەڵبژاردن دەکەن دەبێت لەو ماوەیەدا دۆسیەی خوکاندید کردنیان ڕادەستی کۆمسیۆن بکەن.
لیست و هاوپەیمانی و کاندیدەکان لە ئۆفیسەکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک ناوی کاندیدەکانیان پێش کەش دەکەن و دواتر کۆمسیۆن دۆسیەی کاندیدەکان ڕەوانەی وەزارەتی ناوخۆ و دەستەی دەستپاکی دەکات بۆ وردبینی کردنیان.
کاندیدی سەربەخۆ لەبەرامبەر خۆ کاندیدکردنی یەک ملیۆن دینار دەداتە کۆمسیۆن و لیستەکان پێنج ملیۆن دینار و هاوپەیمانێتیەکان ۱۰ ملیۆن دیناریان لێوەردەگیرێت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە