تەندروستی

ئەو خۆراکانەی پێویستە لە پارشێودا بیانخۆین

لە ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی ” times of india” دا دیارترین ئەو خۆراکانەیان دەستنیشان کردووە کە پێویستە لە کاتی پارشێودا بخورێت، لەوانەش:

باسک نێت

١. خورما: خواردنی خورما لە کاتی پارشێودا دەبێتە هۆی ئەوەی لە ڕۆژدا وزەت زۆر بێت،هەروەها ڕێگری دەکات لە دابەزینی شەکری ناو خوێن.

٢. شوتی: یارمەتیدەرە بۆ شێدارکردنی جەستە بۆ ماوەی ڕۆژێکی تەواو.

٣. سێو: سێو دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ و ڤیتامین سی، ڕێژەی شەکر ڕێکدەخات و رێگری دەکات لە دابەزاندنی شەکری ناو خوێن.

٤. مۆز: میوەیەکی گرنگە، خواردنی یارمەتیت دەدات هەست بە تێری بکەیت.

٥. پەتاتە: دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم و کاربۆهیدرات، یارمەتی جەستە دەدات چالاک و وزەبەخش بمێنیتەوە.

٦.ماست: ماست یارمەتی پاراستنی تەندروستی ڕیخۆڵە دەدات، هەروەها بەکتریا باشەکانی ناو ماست پێویستن بۆ باشترکردنی تەندروستی گەدە.

٧. پاقلە: دەوڵەمەندە بە پرۆتین، یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر تێر بمێنیتەوە.

٨. هێلکە: هێلکە ڕێژەیەکی زۆر پرۆتینی تێدایە، کە وادەکات بۆ ماوەیەکی زۆر هەست بە تێری بکەیت.

٩. کاهوو و خەیار: تایبەتمەندن بەوەی بڕێکی زۆر ئاوی تێدایە، ئەمەش وادەکات جەستە بە شێداری بمێنێتەوە.

١٠. ئاو: پێویستە بڕێکی پێویستی ئاو بخۆیتەوە، دوو بۆ چوار کوپ، بۆ ئەوەی بە درێژایی رۆژ جەستەت شێداربێت

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close