
تائێستا دوو هەزار و 638 تووشبووی ئەیدز لە عێراقدا تۆماركراوە
باسک نێت
ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی پێشگیرییە لە نەخۆشی ئایدز، بەگوێرەی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستیش لە هەرێمی كوردستان لەسەرەتای ئەمساڵەوە 87 كەس بە تووشبووی نەخۆشی ئایدز تۆماركراون كە زۆرترینیان لە پارێزگای هەولێرن.
بە گوێرەی ئەو ئامارانەی لەلایەن خۆپاراستنی تەندروستیی هەولێرەوە ڕاگەیەندراون لە پارێزگای هەولێر لە ساڵی 2023دا 48 تووشبووی ئەیدز تۆماركراون، بەڵام لەم ساڵدا 34 تووشبوو تۆماركراون، لەو ژمارەیەش 13 یان بیانی بوون و 10 كوردی تێدابووە، 11یان لەنێو ئاوارەكان بوون، ئەمە جگە لەوەی لە ساڵی 2022دا 28 تووشبووی نوێ تۆماركراون كە ئەم ژمارەیە لە دوو ساڵی داهاتوودا بەرزبووەتەوە
هەر بە گوێرەی ئامارێكی بەپێی وەزارەتی تەندروستی كە سەرەتای ئەمساڵ بڵاویكردووەتەوە، كۆی تووشبووانی ئەیدز لە هەرێمی كوردستان 87 كەسە؛ 47 لە هەولێر، 30 لە سلێمانی و 10 لە دهۆك، بەشێكی زۆریشیان بیانین
ماجد شنگالی، سەرۆكی لیژنەی تەندروستی و ژینگە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاندووە: تائێستا دوو هەزار و 638 تووشبووی ئەیدز لە عێراقدا تۆماركراوە، لەو ژمارەیەش 470یان گیانیان لەدەستداوە.