كوردستانهەواڵ

بەهۆی كۆرۆناوە پرسەدانان لە هەولێر راگیرا

فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر، وتی: مەراسیمەكانی پرسە لە ماڵەكان و لە مزگەوتەكان و هۆڵەكان رادەگیرێت، تا دوای 20ی ئەم مانگە بۆ ئەوەی رێگریبكەین لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری هەولێر.

پارێزگاری هەولێر وتیشی: ئێمە پێشتر رامانگەیاندبوو سەرجەم ئاهەنگەكان رادەگیرێت تەنانەت ئاهەنگی مارەبڕین و هاوسەرگیریش، لەمڕۆشەوە پرسە لەهەموو شوێنك قەدەغەیە تا ئەو ماوەیەی دیاریكراوە.

ئەو باسی لە مەترسیەكانیش كرد كە بەگوێرەی ئەو رێنماییانە ئەو بڕیارەیان بۆ رێگریكردنە لە بڵاوكربونەوەی ڤایرۆسەكە، هەربۆیە 10 قایمقامیەتەكەی سنوری هەولێر لەمڕۆوە رادەسپێردرێن بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكە.

لەو كۆنگرە رۆژنامەوانیەدا ئاشكرا كرا كە لیژنەی باڵای فەتوای هەرێمی كوردستان بۆ راگرتنی نوێژی هەینی لە لێكۆڵینەوەدایە، بەڵام پرسەدانان ئەركێكی دینی نیە بۆیە بە ئاسانی بڕیاردراوە لە بارەیەوە.

ئەو بڕیارە دوای ئەوە دێت كە حكومەتی هەرێمی كردستان و سەرجەم پارێزگارەكان ماوەی چەند رۆژێكە رەوشێكی نائاسایی رانەگەیەندراویان دەستپێكردووە بۆ ئەوەی رێگری بكرێت لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، هەر لەو نێوەندەدا ئێوارەی دوێنێ وەزارەتی تەندروستی بە فەرمی تۆماركردنی 4 حاڵەتی توشبوون بە كۆرۆنای لە سلێمانی راگەیاند.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close