
محه‌مه‌د شیاع سودانی: بەم پرۆژەیە یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار هه‌لیكار بۆ گه‌نجه‌كانمان دابینده‌كەین
باسک نێت
محه‌مه‌د شیاع سودانی؛ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له وتارێكدا كه له میانی مه‌راسیمی ده‌ستپێكردنی كۆنفڕانسی دیدگای عێراق ڕایگه‌یاند: عێراق ده‌یه‌وێت ببێته ده‌روازه‌یه‌ك بۆ 20%ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌ئاسیاوه بۆ ئه‌وروپا له‌ڕێگه‌ی پرۆژه‌ی ڕێكخراوی FAO و ڕێگەی گه‌شه‌پێدانه‌وه.
سودانی وتیشی: ئێمه چاومان له‌عێراقێكه تاڕاده‌یه‌كی زۆر دووربێت له‌داهاتی نه‌وت له‌ده‌یه‌كانی داهاتوودا، بۆ ئابوورییه‌كی هه‌مه‌چه‌شن و سه‌قامگیر له‌گه‌ڵ كشتوكاڵی به‌رده‌وام و لەبەرهەمهێنانی پیشه‌سازیدا پێشه‌نگبین.
دەشڵێت: پرۆژه‌کە یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار هه‌لیكار له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاری و كارگێڕی بۆ گه‌نجه‌كانمان دابینده‌كات.
جه‌ختیشیكرده‌وه: عێراق ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ی ده‌ستپێشخه‌رییه به‌رده‌وامه‌كانه‌وه به‌ڕێژه‌ی 70%خۆبژێویی خۆراك و ئاو و وزه به‌ده‌ستبهێنێت.
سەرۆک وەزیرانی عێراق ئامەژەی بۆ ئەوەشکرد: ئه‌مە دیدگای هاوبه‌شی هه‌مووانه، ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی، كه‌رتی تایبه‌ت، زانكۆكان، كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، گه‌نجان، په‌یامێكیشه بۆ جیهان كه عێراق بڕیاریداوه هه‌ستێته‌وه‌و ڕۆڵی مێژویی خۆی وه‌ك هێزێكی به‌رهه‌مدارو كاریگه‌ر به‌ده‌ستبهێنێته‌وه كه به‌ره‌و ئاشتی و سه‌قامگیری و خۆشگوزه‌رانی ده‌بات.




