جیهانهەواڵ

ئێران داوای گەرەنتی بەهێزتری ئەمەریکا دەکات

حوسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران، هاوکات لەگەڵ دەربڕینی گەشبینی خۆی بۆ هەڵگرنتی گەمارۆ ئابووورییەکانی سەر وڵاتەکەی لەلایەن رۆژئاواوە، داوای گەرەنتی متمانەپێکراو و بەهێزتری لە دەقی دانوستانی ئەتۆمیدا کرد.  

وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی هەڵگرتنی گەمارۆ ئابوورییەکانی سەر وڵاتەکەی وتی: ئێمە دواپێشنیاری ئەمەریکامان وەرگرتووە و تاوتوێی دەکەین. ئێمە داوا دەکەین گەرەنتی بەهێزتر لەناو ئەو پێشنیارانەدا هەبێت”.

دووپاتیشيکردەوە کە ئێران بۆ هاتنەدی رێککەوتنێکی جێگیر و بەهێز جددییە.

حوسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان، رۆژی 31ـی ئاب، سەردانی مۆسکۆی کرد و لەگەڵ هاوتا رووسییەکەی، قسەیان لەسەر پەرەپێدانی زیاتری ئاستی پەیوەندی نێوان دوو وڵات، شەڕی ئۆکرانیا و پرسی دانووستانە ئەتۆمییەکانیان کرد.

عەبدوڵاهیان، لەبارەی دانوستانە ئەتۆمییەکانی نێوان وڵاتەکەی و وڵاتانی رۆژئاوایی وتی: دەبێ پێشنیار و دەقی رێککەوتنەکە بەهێز بکرێت، بەو شێوەیە کە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی، خۆی لە هەڵسوکەوتی سیاسی بەدوور بگرێت. ئێمە ناتوانین ئەوە قبووڵبکەین کە دوای گەڕانەوەی هەموو لایەنەکان، لەلایەن ئاژانسەوە تۆمەت بخرێتە پاڵ ئێران.

وتيشی: ئەگەر ئەمەریکا واقعیانە هەڵسوکەوت بکات و دەقی رەشنووسی رێککەوتنی ئێستا بەهێزتر بکرێت، گەیشتن بە رێککەوتن، زۆر دوور نابێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close