
سەرۆکی یەکێتیی پیاوانی کوردستان ئاشکرایکردووە، بەراورد بەساڵای ڕابردوو تووندوتیژی دژی پیاوان زیادی کردووە و تائێستا 574 سکاڵا تۆمارکراوە.
بورھان عەلی، سەرۆکی یەکێتیی پیاوانی کوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “لە سەرەتایی ساڵی 2023وە، تائێستا 574 سکاڵا لە لایەن پیاوانەوە تۆمارکراون، لە سەرجەم شوێن و ناوچەکانی کوردستان کە 59 رووداو خۆکوشتنی پیاوان و حەوت پیاویش بەهۆی کێشەی خێزانیەوە لەلایەن کەسوکاری هاوسەرەکەیەوە کوژراون کە پێنجیان لە پارێزگای هەولێرن”.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە