
وەزیری پێشمەرگە:
یاداشتی لێكگەیشتنی نێوان هێزەكانی هاوپەیمانان و هێزی پێشمەرگە مانگی 9 كۆتایی دێت
باسک نێت
شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە بە كەناڵی “رووداو”ی راگەياندووە، یاداشتی نێوان هێزەكانی هاوپەیمانان و هێزی پێشمەرگە سەرەتای مانگی 9 كۆتایی دێت.
وەزیری پێشمەرگە ئاماژەی بەوەشكردووە، یاداشتی لێكگەیشتنی نێوان هاوپەیمانان و هێزی پێشمەرگە بۆ ماوەی چوار ساڵ بووەو مانگی 9 كاتەكەی كۆتایی دێت.
پێشتر تۆڕی هەواڵی “بی بی سی” بڵاویكردەوە، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ بەنیاز نییە ئەو رێككەوتنی هاوكاری ئەمنی لەگەڵ هێزەكانی پێشمەرگە نوێ بكاتەوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




