عێراقكوردستانهەواڵ

بەپەلە: چەند بڕیارێك لەلایەن حكوومەتی عێراقییەوە سەبارەت بە هەرێمی كوردستان

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی ئەنجام دا و لە كۆبوونەوە كۆمەڵێك بڕیار دران، ئەوانەی پەیوەیستن بە هەرێمی كوردستانەوە بریتین لە:

یەكەم: تەرخان كردنی بڕی پێنج ملیار و 562 ملیۆن دینار بۆ هەرێمی كوردستان رووبەڕووبوونەوەی مەترسیەكانی لافاو و وشكەساڵی.
دووەم: نوێ كرنەوەی گرێبەست لەگەڵ هەردوو كۆمپانیای كار و قەیوان.
سێیەم: گواستنەوەی بڕی 43 ملیار دینار لە بودجەی كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە پرۆگرامی هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی پارێزگاكان بۆ هەژماری هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كە بڕیارە لە شوباتی ساڵی داهاتوو ئەنجام بدرێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close