
ئەمڕۆ پێنجشەممە،لەگەڵ کردنەوەى بازاڕەکانى دراو لە هەرێمى کوردستان، گۆڕانکارى لە نرخى دراوەکان رویدا، دۆلار بەشێوەیەکى کەم دابەزى و پاوەن و یۆرۆ بەرز بونەوە.
نرخی (100) دۆلار بە (148) هەزار و (550) دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی دابەزیوە.
هاوکات نرخی (100) یۆرۆ بە (152) هەزار و (500) دیناری عێراقییە و نرخەکەی بەرزبوەتەوە.
نرخی (100) پاوەند یەکسانە بە (181) هەزار دیناری عێراقییە و بەهاکەی بەرز بوەتەوە.
نرخی (100) لیرەى تورکى بە (9000) دینار مامەڵەى پێوە دەکرێت
نرخى (100) هەزار تمەن بە (4.750) دینار مامەڵەى پێوە دەکرێت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە