
کۆمپانیایى دانەغاز رایدەگەیەنێت، سەرەڕاى ئاڵنگاریە ئەمنییەکان بەرهەمهێنانى غاز بەبێ پچڕان بەردەوامە و بەراورد بەساڵى رابردو قازانجیان بە رێژەى 82% زیادیکردوە، دەشڵێت: ئاستى بەرهەمهێنان لە هەرێم بەڕێژەى 1% بەرزبوەتەوە.
کۆمپانیایى دانەغاز راپۆرتێکى لە بارەى کاروچالاکیەکانى شەش مانگى یەکەمى ئەمساڵ بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سەرەڕاى ئاڵنگاریە ئەمنییەکان بەرهەمهێنانى غاز بەبێ پچڕان بەردەوامە و قازانجى کۆمپانیاکە بەبڕى 111 ملیۆن دۆلار بۆ هەرپشکێک بەدەستهێناوە و بەراورد بەساڵى رابردو قازانجیان بە رێژەى 82% زیادیکردوە.
بەپێى راپۆرتەکە، داهاتی کۆمپانیاکە بۆ شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ بە ڕێژەی 31% زیادیکردووە و گەیشتووە بە (284 ملیۆن دۆلار)، بەراورد بە ماوەى ساڵى رابردو تێچووی کارکردنی کۆمپانیاکە بە ڕێژەی 16% دابەزیوە.
كۆمپانیاكە دووپاتی كردەوە كە “لە ماوەی نیوەی یەكەمی ساڵدا بڕی 180 ملیۆن دۆلاری نەختینەیی وەرگرتووە، كە 135 ملیۆن دۆلاری لە هەرێمی كوردستانەوە بووە و 45 ملیۆن دۆلاریش لە میسر بووە”.
کۆمپانیای دانا غاز کۆمپانیایەکی تایبەتی بەرهەمهێنانی غازی سروشتی ناوچەییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە مانگی کانوونی دووەمی 2005 دامەزراوە و لە بۆرسەی ئەبوزەبی خراوەتە بازاڕەوە، کۆمپانیاکە چالاکیی گەڕان و بەرهەمهێنانی لە میسر و هەرێمی کوردستانی عێراق و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی.