ئابووریعێراقكوردستانهەواڵ

سامانی ماسی لە عێراق بەرەو نەمان دەچێت

باسک نێت

لە ساڵی 2022 بەرهەمی ماسی لە عێراق بە رێژەی 800 هەزار تۆن کەمیکردەوە، بەپێی ئاماری نەتەوەیەکگرتوەکانیش عێراق بە بڕی 400 ملیۆن دحلار لە سامانی ماسیدا زیانی پێگەیشتوە و پێویستە بە زوترین کات کەرتی ژینگە و کەشوهەوای ئەو وڵاتە چارەسەر بکرێت.

بە وتەی شارەزایان، سامانی ماسی سەرچاوەیەکی گرنگی هەمەجۆری ئابورییە لە عێراق، ئابوری هەمەجۆریش بۆ وڵاتێک کە سەرنجی زۆربەی سەرچاوە داراییەکانی لەسەر نەوتە گرنگە.

تەحیسن مەوسەوی شارەزای ژینگە لەو بارەیەوە ئاماژە بەوە دەکات، ماوەی چوار وەرزی زستانە وشکەساڵی روی لە عێراق کردوە، ئەوەش کاریگەری نەرێنی لەسەر سامانی ماسی دروست دەکات، بە تایبەتی ماسی زۆنگاوەکان کە مەوداکەی 20 هەزار کیلۆمەترە.

زۆنگاوەکانی عێراق سەرچاوەیەکی سەرەکی سامانی ماسین، لەم دوایانەشدا مەودای ئەو زۆنگاوانە بۆ چوار هەزار کیلۆمەتر کەمیکردوە نزیک بوەتەوە لەوەی چی دیکە سودی نەبێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close