جیهانڕاپۆرتهەواڵ

ئەمریکا : دووەم کەشتی فڕۆکە هەڵگر ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات

باسک نێت

بەگوێرەی سایتی “پۆلیتیکو”، پنتاگۆن بڕیاری داوە دووەم کەشتی فڕۆکە هەڵگر بنێرێت بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامبوونی ئەو هەڵمەتە ئاسمانییەی ئەمریکا لە دژی حوسییەکان لە یەمەن.


وەزیری بەرگری ئەمەریکا پیت هیگسێت فەرمانێکی دەرکرد بۆ درێژکردنەوەی بڵاوکردنەوەی گروپی فڕۆکە هەڵگری )هاری ئێس. ترومان(
دوو بەرپرسی وەزارەتی بەرگری کە نەیانویست ناویان ئاشکرا بکرێت بەهۆی نیگەرانی ئەمنییەوە بەسایتە ئەمەریکییەکان وتووە،” کەشتی فڕۆکە هەڵگر (کارل ڤینسۆن) لە چەند هەفتەی داهاتوودا دەچێتە پاڵ گروپەکە، بە یاوەری چەندین کەشتی هێرشبەر”.

ئەمە دووەم جارە لە ماوەی شەش مانگدا ئەمەریکا دوو فڕۆکە هەڵگر دەنێرێت بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵام یەکەمین جارە لە سەردەمی سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپ.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close