جیهانهەواڵ

دۆناڵد ترەمپ: “تەنها دوو رۆژ دیارنەبووم پڕوپاگەندەی مردنم بڵاوبووەوە”

دۆناڵد ترەمپ:
بایدن بۆ چەند مانگ دیارنەدەماو باسی مردنی نەدەكرا
“تەنها دوو رۆژ دیارنەبووم پڕوپاگەندە بڵاوبووەوە”
باسک نێت

لە ماوەی دوو ڕۆژی رابردوودا، زیاتر لە ملیۆنێک بەکارهێنەری سۆشیال میدیا، دەنگۆی مردنی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکایان بڵاوکردەوە، بەهۆی گومانیان لە هۆکارەکانی دەرنەكەوتنی.

ئێوارەی دوێنێ‌، رۆژنامەنوسێك لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە کۆشکی سپی، پرسیارى لە ترەمپ كرد، رات چییە لەسەر بڵاوبونەوەی هەواڵی مردنت.

سەرۆکی ئەمریکا لە وەڵامدا وتی: ئەوە كارێكی شێتانەیە، هەفتەی رابردوو سەرقاڵی بووم، بۆیە تەنها دوو رۆژ دیارنەبووم و دەنگۆکان دەستیپێکرد.

پاشان بە سەرسوڕمانەوە ئاماژەی بەوەشکرد: بایدن (جۆ بایدن سەرۆکی پێشوی ئەمریکا) بۆ چەند مانگێک دیارنەدەما بەبێ ئەوەی هیچ کام لەمانە ڕووبدات.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close