
باسک نێت
نوێنەری لوبنان لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە نامەیەکدا بۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی لوبنانەوە ئەنجامدراون دەریانخستووە، ئەو ئامێرانەی پەيوەنديکردن کە لە لوبنان تەقينەوە پێش گەیشتنیان بۆ وڵاتەکە بۆمبڕێژکراون.
لە دەقی نامەکەدا هاتووە: “بەرپرسانی لوبنان رايانگەياندووە ئەو ئامێرانە کە بریتی بوون لە پەیجەر و ئامێری هۆکی – تۆکی، بە ناردنی پەیامی ئەلیکترۆنی بۆيان تەقێندراونەتەوە”.
نوێنەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئیسرائیل بەرپرسیارە لە پلاندانان و جێبەجێکردنی هێرشەکان.
بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کە 15 وڵاتی تێيدا ئەندامە، کۆببێتەوە و تاوتوێی رووداوی تەقيەنەوەی ئامێرەکانی پەيوەندی بکەن لە لوبنان کە بەهۆيەوە 37 کەس کوژران و زياتر لە 400 کەسيش برينداربوون.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە