جیهانهەواڵ

بۆ یەکەمجار سوپای ئیسرائیل بە رەسمی سنوری لوبنانی وەکو بەرەی جەنگ ناساند

باسک نێت

پاش ئەوەی حز بو..ڵڵای لوبنان بۆردوومانی ئیسرائیلی کردووەو سەربازێکی ئیسرائیلی برینداربوو، هاوکات ئیسرائیل بەچڕی بۆردوومانی باشووری لوبنانی کردو لەماوەی 20 خولەکدا 70 ئامانجی ح ز بوڵڵای موشەکباران کرد.

کەناڵی 12ی ئیسرائیل ئەوەی بڵاوکردەوە، جگە لە برینداربوونی سەربازێکی ئیسرائیل، بەهۆی ئەو هێرشانەی حز بو..ڵڵاوە زەرەرو زیان بەژێرخان و باڵەخانەکان کەوتووەو لە هەندێک ناوچەشدا ئاگر کەوتۆتەوە.

لەبەرانبەر هێرشەکانی حزب وڵادا، سوپای ئیسرائیل لە ماوەی 20 خولەکدا 70 ئامانجی حز بوڵڵای لە باشووری لوبنان مووشەکباران کرد.

هاوکات لەگەڵ هێرشەکاندا، بۆ یەکەمجار سوپای ئیسرائیل بە رەسمی سنوری لوبنانی وەکو بەرەی جەنگ ناساندو هاوکات سەرکردایەتی سیاسیی ئەو وڵاتەش رازی بوو بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی زەمینی لە باشوری لوبنان.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close