جیهانهەواڵ

 ترەمپ پێنج مەرجی قورسی بۆ ئێران دیاریكردووە تاران دانوستانیان لەسەر ناكات

رۆژنامەیەكی ئیسرائیلی:
ترەمپ پێنج مەرجی قورسی بۆ ئێران دیاریكردووە تاران دانوستانیان لەسەر ناكات

“رادەستكردنی يۆرانیۆمی پیتێنراو و هەڵوەشاندنەوەی بەرنامەی ئەتۆمی و موشەكی و گروپە چەكدارەكان لەخۆدەگرێت”

رۆژنامەی مەعاریفی ئیسرائیلی ئەمڕۆ ئاشکرای کردووە، سەرکردە سەربازییەکانی ئیسرائیل لە واشنتۆن لەگەڵ دەستەی ئەرکانی هاوبەشی ئەمریکا وتووێژی چڕیان ئەنجامداوە، لە چوارچێوەی هەماهەنگی ئەمنی بە ئامانجی رونکردنەوەی کاردانەوەی هەر هێرشێکی چاوەڕوانكراو بۆ سەر ئێران، ئەوەش لە کاتێکدایە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا فشارەكانی بۆ سەر تاران چڕكردووتەوە بۆ رازیبوون بەو داواکاریانەی کە بە قورس و زەحمەت وەسفدەکرێن.

رۆژنامەكە لە زاری سەرچاوەیەکی ئیسرائیلییەوە بڵاویکردەووتەوە، سەرۆک ترەمپ پێنج مەرجی سەرەکی بۆ ئێران داناوە، ئەوانیش بریتین لە:

رادەستكردنی نزیکەی 400 کیلۆگرام یۆرانیۆمی پیتێنراو، هەڵوەشاندنەوەی بەرنامە ئەتۆمی و موشەکییە بالیستییەکانی، وەستاندنی بەرنامە موشەکییەکەی و کۆتاییهێنان بە پشتیوانیکردنی بریکارەکانی لە یەمەن، عێراق، سوریا و لوبنان.

ئەو سەرچاوەیە راشگەیاندووە، ئیسرائیل دەزانێت ئێران ئامادە نییە تاوتوێی ئەم داواکاریانە بکات، چ پێكەوە یان جیا جیا، قۆناغی ئێستاشی بە دەستی دەستی ناوبردووە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close