
دۆناڵد ترەمپ:
حەماس تا نیوەڕۆ رۆژی شەممەی لەبەردەمدایە بۆ ئازادكردنی بارمتەکان
باسک نێت
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریکا هەڕەشەی بزوتنەوەی حەماس بۆ دواخستنی ئازادکردنی بارمتەکانی ئیسرائیل بە ترسناک ناوبرد و هەڕەشەی لە گروپە فەلەستینییەکان کرد بە دۆزەخی راستەقینە ئەگەرهەموو بارمتەکان تا نیوەڕۆی شەممە نەگەڕێندرێنەوە.
ترەمپ لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنوسان لە کۆشکی سپی، پێشنیاری کرد بۆ ئیسرائیل ئەگەر حەماس تا نیوەڕۆی شەممە هەموو بارمتەکان ئازاد نەکات، ڕێکەوتنی ئاگربەست هەڵبوەشێنێتەوە، وتیشی ئەم بابەتە بۆ ئیسرائیل بەجێدەهێڵێت تا بڕیار بدات چی بەسەر ئاگربەستە لاوازەکەی نێوان حەماس و حەماس دێت، بەڵام بەلای منەوە ئەگەر هەموو بارمتەکان تا کاتژمێر(12)ی نیوەڕۆی شەممە نەگەڕێندرێنەوە، پێموایە کاتێکی گونجاوە، داوا دەکەم ئاگربەستەکە هەڵبوەشێنرێتەوە، دەرگاکانی دۆزەخ بکرێنەوە.




