عێراقهەواڵ

عەلی زەیدی بۆ هاوڵاتیان: گەندەڵی بەرپرسان ئاشکرا بکەن و پارە وەربگرن

عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، داوا لە سەرجەم هاووڵاتییان دەکات زانیاری لەسەر ئەو سامان و پارە گشتییانە بدەن کە لە ڕێگەی تاوانەکانی گەندەڵییەوە بەدەست هاتوون، ئەوەش بەمەبەستی هاوکاریکردن لە ئاشکراکردن و گێڕانەوەیان بۆ خەزێنەی دەوڵەت.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، ئەم هەنگاوە لە سۆنگەی بەرپرسیارێتیی شەرعی، ئەخلاقی و نیشتمانییەوە دێت، لەگەڵ پەرۆشیی سەرۆک وەزیران بۆ پاراستنی سامانی گشتی و پابەندبوون بە کارنامەی حکومەتەوە.

لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا هاتووە، سەرۆک وەزیران فەرمانیداوە بە پێدانی ڕێژەیەکی دارایی شایستە بەو کەسانەی کە زانیارییەکان ئاشکرا دەکەن، ئەوەش بەپێی یاسا و وەک پێزانینێک بۆ ڕۆڵی نیشتمانییان و پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، بڕیاریشە لە ماوەی داهاتوودا لینکی تایبەت بە پەیوەندیکردن و گەیاندنی زانیارییەکان لەو بارەیەوە ڕابگەیەنرێت.

باسک نێت

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close