ئابووریكوردستانهەواڵ

سبەینێ موچەى خانەنشینى دابەشدەکرێت

عەزیز عەلى بەڕێوەبەرى خانەنشینى سلێمانى راگەیاند، سبەینێ دەستبەدابەشکردنى موچەى خانەنشینى دەکرێت، بەڵام بەهۆى زۆرى ژمارەى خانەنشینانەوە ناتوانرێت لەیەک رۆژدا موچەى سەرجەم خانەنشینانى مەدەنى و سەربازى بدەن.

 وتیشى، ئەگەر رۆژى شەممە جەژن نەبوو ئەوا بانکەکان کراوە دەبن بۆ ئەوەى موچەى سەرجەم خانەنشینان بدەن، بەوەش کۆتایى بە دابەشکردنى موچەى مانگى یەکى ئەمساڵى سەرجەم وەزارەت و دەستەکان دێت.

ئەمە دواى ئەوە دێت، دوێنی وەزارەتى دارایی و ئابوری هەرێم لیستێکی نوێی موچەی ڕاگەیاند، کە پێکهاتووە لە حەوت  وەزارەت و سێ سەرۆکایەتیەکە و هەشت  دەستە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close