نوسەران

دۆسیەی ئیپستین: لە بازنە تاریکەکانی سیخوڕییەوە تا ڕێوڕەسمە شەیتانییەکان

دۆسیەی ئیپستین: لە بازنە تاریکەکانی سیخوڕییەوە تا
ڕێوڕەسمە شەیتانییەکان

د.ئارام ئەحمەد ✍️باسک نێت

شیکارییەکی بەڵگەنامەیی بۆ پەیوەندییەکانی نوخبەی دەسەڵاتدار بە لایەنە نادیارەکانی جیهانەوە

🔴 جێفری ئیپستین پەیوەندییەکی توندوتۆڵی لەگەڵ بنەماڵەی “ڕۆتشێڵد” هەبووە، کە پاڵپشتیکاری سەرەکیی دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسرائیلن. ناوبراو ڕاستەوخۆ لەلایەن دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل (مۆساد)ەوە دامەزرێنراوە و پاڵپشتی دارایی لێ کراوە. هەندێک بەڵگەنامە پەیوەندیی ڕاستەوخۆی ئیپستین بە ڕێوڕەسمە شەیتانییەکانی قوربانیکردن بە مرۆڤ دەسەلمێنن؛ تەنانەت ناوی هەژمارە بانکییەکەی بە ناوی “شەیتانێکی کۆنی کەنعانی” بووە کە لە مێژوودا لەلایەن عیبرانییەکانەوە پەرستراوە.

ئەو زانیارییانەی لە نێو دۆسیە نوێیەکانی ئیپستیندا بڵاوکراونەتەوە، وەک “کونە ڕەشەکان” وان، مرۆڤ ڕادەکێشنە نێو قوڵاییەکی مەترسیدار کە ئەقڵ بڕستی لێ دەبڕێت. ئەوەی لەم بەڵگەنامانەدا هاتووە، لە سەروو خەیاڵی مرۆڤەوەیە.

⚫️ لێرەدا، بەشێوەیەکی کورت و پوخت، گرنگترین ئەو خاڵانە دەخەینە ڕوو کە لە بەڵگەنامە فەرمییەکاندا ئاماژەیان پێ کراوە:

١. هەژموونی بنەماڵەی ڕۆتشێڵد و پەیوەندییە تەمومژەکانی ئیپستین

بەڵگەنامەیەک ئاشکرای دەکات کە ئیپستین پاڵپشتی دارایی ڕاستەوخۆی لە “ئاریان دی ڕۆتشێڵد” وەرگرتووە، کە سەرۆکی جێبەجێکاری گرووپی “ئێدمۆند دی ڕۆتشێڵد”ە. ئەم دامەزراوەیە کە وەک ڕێکخراوێکی خێرخوازی دەردەکەوێت، چالاکییەکی چڕی لە ئیسرائیل هەیە بۆ پێگەیاندنی سەرکردە گەنجەکان.
“ئێدمۆند دی ڕۆتشێڵد” نەوەی “مایەر ئەمشیڵ ڕۆتشێڵد”ە، دامەزرێنەری ئەو ئیمپراتۆریەتە داراییەی کە کۆنتڕۆڵی بانک و میدیاکانی جیهان دەکات. ئەم سندوقە لە ساڵی ٢٠١٥دا بڕی ٢٥ ملیۆن دۆلاری داوە بە ئیپستین لەبەرانبەر کارکردن لەسەر “ئەلگۆریتمێکی تەمومژاوی” کە ئامانجەکەی نادیارە.

٢. پانتایی سیخوڕی: مۆساد و سی ئای ئەی (CIA)

بەڵگەنامەیەکی نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی (FBI) ئاماژە بەوە دەکات کە ئیپستین وەک سیخوڕێکی هاوبەش بۆ “مۆساد” و “CIA” کاری کردووە. پارێزەرەکەی، ئالان دێرشۆویتز (مامۆستای یاسا لە هارفارد)، پەیوەندیی ڕاستەوخۆی لەگەڵ مۆساد هەبووە و ڕاپۆرتی بۆ ناردوون.
هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە ئیپستین پەیوەندییەکی کەسیی لەگەڵ “ئیهود باراک” (سەرۆک وەزیرانی پێشووتری ئیسرائیل) هەبووە و لەژێر چاودێری ئەودا وەک سیخوڕ مەشقی پێ کراوە. ناوی “بنیامین نەتانیاهۆ”ش لە بەڵگەنامەکاندا وەک “تاوانبار” هاتووە.

٣. ڕێوڕەسمە شەیتانییەکان و قوربانیکردن بە منداڵ

لە ئیمەیڵێکی نهێنیی ساڵی ٢٠١٩ی نێوان ئەفسەرانی FBIدا، گەواهیدانی یەکێک لە قوربانییەکان هاتووە کە باس لە “ئاهەنگی شەیتانی” لەسەر یەختەکەی ئیپستین دەکات. قوربانییەکە دەڵێت:

شایەتحاڵی ڕێوڕەسمی قوربانیکردن بووە کە تێیدا بە شمشێرێکی چەماوە (Scimitar) برینداریان کردووە.

شایەتحاڵی کوشتنی منداڵ و خواردنی ئەندامەکانی ناوەوەی جەستەیان و پاشەڕۆکانیان بووە.

تەنانەت ئاماژە بە دەستدرێژیی سێكسی لەلایەن هەندێک لە سەرۆکەکانی پێشووی ئەمریکاش کراوە.

٤. نهێنیی “بەعل” (Baal): لە مێژووەوە بۆ هەژماری بانکی

ئیپستین لە ئیمەیڵێکدا بۆ بانکی (JP Morgan) داوای گواستنەوەی پارە دەکات بۆ هەژمارێکی بانکی بە ناوی “Baal”.
بەعل کێیە؟ لە فەرهەنگی ئایینە ئیبراهیمییەکاندا، بەعل وەک “سەیدولئەبالیسە” (گەورەی شەیتانەکان) دەناسرێت. لە مێژوودا، پەرستنی ئەم خوداوەندە کەنعانییە پەیوەست بووە بە “قوربانیکردن بە منداڵان لە ڕێگەی سووتاندنەوە”. توێژینەوەیەکی زانکۆی ئۆکسفۆرد لە ساڵی ٢٠١٤دا، پاشماوەی سووتاوی هەزاران کۆرپەلەی لە تونس دۆزیوەتەوە کە بەڵگەن لەسەر ئەم ڕێوڕەسمە مێژووییە بۆ شەیتان “بەعل”.

٥. نەتانیاهۆ و ڤیدیۆی ئەشکەنجەدان: هاوکاتبوونی سەیر

یەکێک لە شۆککەرترین بەڵگەنامەکان، ئیمەیڵێکی ئیپستینە بۆ کەسێکی نادیار لە ٢٥ی نیسانی ٢٠٠٩، کە تێیدا دەڵێت: “تۆ لە کوێیت؟ باشیت؟ ڤیدیۆی ئەشکەنجەدانەکەم بەدڵ بوو!”. کەسە نادیارەکە وەڵامی دەداتەوە: “من ئێستا لە چینم.. هەفتەی دووەمی مانگی ئایار لە ئەمریکا دەبم”.
بەپێی ئەرشیفی هەواڵە نێودەوڵەتییەکان، لەو مێژووەدا (نیسانی ٢٠٠٩) تەنها یەک کەسی ئاستبەرز لە چین بووە، ئەویش “بنیامین نەتانیاهۆ” بووە. نەتانیاهۆ ڕێک لە هەفتەی دووەمی مانگی ئایاردا گەیشتە واشنتۆن بۆ دیداری باراک ئۆباما. ئەم هاوکاتبوونە گومانێکی گەورە لەسەر پەیوەندیی نێوان نەتانیاهۆ و ئەو ڤیدیۆیانەی ئەشکەنجەدان دروست دەکات.

ئەنجام:

ئەم دۆسیەیە نیشانمان دەدات کە جیهان تەنها ئەو ڕووە نییە کە لە میدیاکانەوە دەیبینین، بەڵکو لە پشتی پەردەوە، سیستمێکی تاریک و ئاڵۆز هەیە کە تێیدا هەواڵگری، سەرمایەداریی توندڕەو، و ڕێوڕەسمە شەیتانییەکان ئاوێتەی یەکدی بوون.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close