
سه‌پاندنی ئاشتی به زه‌بری هێز و كۆنگره‌ی پۆتسدام (Potsdam Conference 1945) .
م.سەرباز محمەد ✍️باسک نێت
له‌مێژووی سه‌رده‌م نه‌م زانیه هیچ جه‌نگێك به هێرشی ئاسمانی فڕۆكه و موشه‌ك یه‌كلایی كرابێته‌وه، هه‌ر بۆ زانین یه‌كه‌م به‌كارهێنانی فڕۆكه له جه‌نگ ده‌گه‌ڕێته‌وه ساڵی 1911 ئه‌و كاته‌ی ئیتاڵیه‌كان فڕۆكه‌ی جه‌نگیان دژی هێزه‌كانی عوسمانی به‌كار هێنا و یه‌كه‌م به‌كارهێنانی موشه‌كیش له‌بواری سه‌ربازی ده‌گه‌ڕێته‌وه ساڵی 1944 ئه‌و كاته‌ی ئه‌ڵمانیا به‌موشه‌ك هێرشی كرده سه‌ر له‌نده‌ن و توانی زیانێكی زۆر به‌و شاره بگه‌یه‌نێ ، ئه‌و كات خودی ئینگلیزه‌كان نه‌یانده‌زانی موشه‌ك یانی چی و نه‌یان ده‌زانی ئه‌و ته‌قینه‌وه گه‌ورانه له‌كوێوه دێت ، هه‌ڵبه‌ت داهێنه‌ری ئه‌و موشه‌كانه‌ش (فون بڕاون) ی ئه‌ڵمانی بوو ، به‌ر له‌و مێژوه هه‌ندێ هه‌وڵدرابوو به‌ڵام زۆر لاواز بوون و هه‌وڵه‌كان جێی خۆی نه‌گرتبوون .
به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه بیزانین ده‌كرێ به‌زه‌بری هێزی ئاسمانی و موشه‌ك ، ده‌وڵه‌تی به‌رامبه‌ر ناچاری خۆ به‌ده‌ستدان بكه‌ی ، وه‌كو خۆ به‌ده‌ستدانی ئێران ، پێشتریش له‌سالی 1945 ئه‌مریكا توانی یابانیه‌كان ناچاری خۆ به‌ده‌ستدان بكات ، دوای ئه‌وه‌ی بۆمبی ئه‌تۆمی به‌كار هێناو دوو شاری گه‌وره‌ی یابانی (هێروشیما و ناكازاكی) به‌ته‌واوی كاوڵكرد، ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر یابان هات دوای ئه‌وه بوو كه له‌كۆنگره‌ی (پۆتسدام) هه‌رسێ ده‌وڵه‌ت(ڕوسیا و ئه‌مریكا و به‌ریتانیا) داوای خۆ به‌دستدانی ده‌م و ده‌ست و بێ مه‌رجه‌یان له یابان كرد ، به‌ڵام ئه‌و كات یابانیه‌كان به‌وه‌ڕازی نه‌بوون ئه‌وه بوو ئه‌مریكا هێرشی ئه‌تۆمی كرده سه‌ر یابان ، ئنجا ئه‌و مه‌رجانه‌ی به‌سه‌ر یابان سه‌پێنرا ، پشتگوێنه‌خستی مافی مرۆڤ و به‌ره‌و دیموكراسی چون و ڕێگه‌دان به ئازادی بیر‌و ڕا و كرانه‌وه به‌ڕووی كلتور و ئاین و سه‌قافه‌ته‌كانی تر و یابانیه‌كان پابه‌ند كران كه واز له‌ده‌ستێوه‌ردانی شوێنی تر بێنن و دور كه‌ونه‌وه له به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیا بۆ بواری سه‌ربازی و زۆری تر .
پێمان وایه ئێران به‌هه‌مان قۆناغ تێده‌په‌ڕی و هه‌مان خۆ وه‌ده‌ستدانی یابانیه‌كانه به‌ڵام ، ئایا ئێرانیه‌كان ده‌توانن وه‌كو یابانیه‌كان پێشه‌كه‌وتن جگه له‌بواری سه‌ربازی به‌ده‌ست بێنن و ئێران ببنه‌ن به‌ره‌و قۆناغێكی تر ؟ یان ئه‌مریكا و ئیسرائل به‌وه‌نده واز نایه‌نن و ورده ورده ئه‌و سیسته‌مه‌ی ئێستا ده‌كه‌ن به‌سیسته‌مێك واز له هه‌ناردنی به‌شیعه‌كردن و دژایه‌تی خۆرئاوا بێنێ .
تێبینی : لام گرنگه خوێنه‌ر زیاتر له‌سه‌ر كۆنگره‌ی پۆتسدام Potsdam Conference بخوێنێته‌وه یه‌كێك له بڕگه‌كانی دادگای كردنی ئه‌و كه‌سانه یه كه ڕۆلیان هه‌بوه له‌تاوانه‌كانی جه‌نگ ، ئایا ئه‌و بڕگه‌یه‌ش هه‌ندێ له‌و سه‌ركرده سه‌ربازیانه ده‌گرێته‌وه كه له‌وشه‌ڕه نه‌كوژراون و ماون .




