
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و بەپێی زانیارییەکانیش، بابەتی مووچە یەکلایی دەکرێتەوە.
باسک نێت
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیران بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر، لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
بە وتەی زانیارییەکان، لەو کۆبوونەوەیەدا هەنگاوی داهاتوو بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا روون دەبێتەوە، هەروەها بابەتی مووچە یەکلایی دەبێتەوە، ئایا لەگەڵ بەغدا دەست بە گفتوگۆ دەکەنەوە یان حکومەتی کاربەڕێکەر بەنیازە چی بکات لەوبارەیەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، زیاتر لە 50 رۆژە فەرمانبەرانی هەرێم بێ مووچەن و حکومەتی کاربەڕێکەریش لەگەڵ بەغدا نەگەیشتووەتە رێککەوتنی یەکجاری لەسەر مووچە و رادەست کردنی داهاتەکانی نەوتی و نانەوتی و تەوتین کردنی مووچە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




