لە زمانی یەکتر ناگەین و شەڕی زمانی گۆڕمانە!
✍️.شۆڕش کەمال✍️باسک نێت
فیترەت زمانێکی جیاوازی هەیە، نە کوردیەو نە عەرەبی، نە فارسیەو نە هیندی نە چینیەو نە تورکی نەئینگلیزیەو نە ڕۆمانی و ئەڵمانی.. زمانی فیترەت وەک زمانی منداڵی ساوایە گڕوگاڵێکی ڕۆحە و وەرگێڕی نییە لە خوداو فریشتەکان تێدەگات لە لەگەڵیان گۆدەکات پەیوەندیان لەگەڵ دەبەستێ!، بەنیگا لەگەڵ دایکی دەدوێ، وەک زمانی ئاماژەوایە هەموو کەڕو کوێرو لاڵێک لێی تێدەگات، وەک زمانی خەو وایە، کێ بینیویەتی لە خەودا وەرگێڕی هەبێ!، وەک زمانی ئیلهامی دڵە و پەیوەندی دەبەستێ و گۆدەکات بەئاگایە شیکاری خۆی بۆ هەمووشتەکان هەیە لە زۆرشت تێدەگات کە هێشتا نەهاتوونەتە گۆ.. وەک زمانی شەیتانە بە زمانی وەسوەسە قسەلەگەڵ مرۆڤ دەکات و هەزار گومان لەدڵدەکات، بەبێ ئەوەی فۆنت و پیتی نوسراوی هەبێ، وەک زمانی موزیکە هەست و ئیحساسی دەوێ، دەنگ زۆر وشەی سەیرو سەمەر دەردەکات زڕەی پیاڵەیەک لە قاپ و قاچخێکی ترجیایە، خشپەی پێ لە زرمەکەی ناچێ، ترپەی دڵێکی ئارام لەدڵێکی ترساوی هەناسەسوار ناچێ، ناڵەی نەی جیاوازە لە شمشاڵی شوان، دەنگی دەهۆڵ لە دوورونزیک لە دەفی دەروێشێک ناچێ، هاوار و ناڵەی سۆفیەکی تۆبەکار لە هەلهەلەی سەماکاران و دیسکۆکان ناچێ، دەنگی نەرمەباران لە زریان و تریشقەناچێ، هەردەنگێک لەدەورمان دێتودەچێت بەبێ زمانی نوسین و فۆنتێکی دیاریکراو پەیامێکی پێیەو لەگەڵمان گۆدەکات.
ئێستا جەنگی غەزە بێدەنگترین جەنگی جیهانە ڕۆژانە خەڵک قەتڵ و عام دەکرێ و هاواریان بە خودانەبێ بەکەس ناگات.. تۆ بڵێی شەهیدەکانی غەزە لە گۆڕدا بەچی زمانێک حەشرو گۆبکەن.
گرنگ نییە زمانی ناوگۆر چۆنە گرنگ ئەوەیە زمانی فیترەت و تێگەیشتنە، زمانی حەشروحیسابە زمانی کێشانەو پێوانەیە زمانی ژمارەیە زمانی فیترەتە.
مرۆڤ بەر لەوەی بێتە بوون بە فیترەت باوەڕداربووەو پەیمانێکی بە زمانی فیترەت بە خوداداوەو بەرپرسە لەو پەیمانە.
ئێمەی کە هاتوینەتە بوون داهێنراوی زمان و نەتەوەنین لە پڕۆسەیەکی گەشەو نەشونمای دوورودێژو ئەزموون زمان و نەتەوەمان گۆڕاوە.
ئەوکاتەی دەگەڕێینەوە بۆلای خودا ماڵ، سامان، کەسو و کارو، هۆز، خێڵ، نەتەوە، وڵات، ئاڵا، هەمویمان لەدەستداوە هیچی نرخێکیان نییە، ئەوەی کە بۆمان بەسودە کردەوەو باوەڕمانە، لە دونیاکەی تر ئێمە ڕادەکەین لە گوناهی خێزان و کوڕو کچ تا دەگاتە خێڵ و هۆزو نەتەوە، لەوێ تەنها فریادڕەسێک هەبێ بۆمان ئیمان و کردەوە چاکەکانن نەک فۆنت و زمان.
تایبەت بە ئەدەبکردن بەرامبەر خوداو پێغەمبەری خوداو خەڵقی خودا پەروەردگار لە سورەتی (حوجورات) ڕێساکانی ئەدەبی ڕووونکردوەتەوە، هەر بۆ ئەو ڕاستکردنەوەشە خودای گەورە سورەتێکی تەواوی لە قورئان دابەزاندوەتە خوارەوە تا لە بێئەتەکیەوە فێری ڕێزو ئەتەکی جوانمان بکات.
ئێمە ئەگەر هەڵەمانکرد پێویستە داوای لێبوردن بکەین نەک قیرچسمەتربین و بەشانازیەوە بڵێین پەشیماننین.
ئیبن عەتائوڵڵای ئەلسەکەندەری دەڵێ: ” تاوانێک خاوەنەکەی هەست بە بچوکبوونەوەو شکانەوە بکات باشترە لە خواپەرستییەک خاوەنەکەی لوتبەرز و خۆ بە زلزانبکات”
لێرەوە پێیویستە خۆشحاڵ نەبی بە فیکەو چەپڵەی خەڵک، هیچکات زۆرینە لەسەر حەق نین، زۆرینە حەزیان لە سەرکەشی و تاوانە.