جیهانعێراقهەواڵ

ئەمریکا: لەسەر داوای حکومەتی عێراق هێزەکانمان لە عێراق دەهێڵینەوە و ناکشێینەوە

بەرپرسێکی بەرگری ئەمریکا:
ئەمریكا هێزەكانی لە عێراق ناكشێنێتەوە
” لەسەر داوای حکومەتی عێراق هێزەکانمان لە عێراق دەهێڵینەوە”
باسک نێت
بەرپرسێکی بەرگری ئەمریکا دەڵێت: سوپای وڵاتەكەی لە عێراق ناکشێتەوە.
لێدوانی ئەو بەرپرسە، كە قسەی بۆ كەناڵی “الحدث” كردووە، دوای ئەو هەواڵانە دێت کە باس لە کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە هەندێک لە سەربازگەو بارەگا سەربازییەکانی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی عێراق دەکەن.

ئەو بەرپرسە ئەمریكییە ئاماژەی بەوەشکردووە: وڵاتەکەی پابەندە بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ هاوبەشە عێراقییەکان، لە چوارچێوەی هاوکاری بەردەوام لەسەر ئاستی ئەمنی و سەربازی.

جەختیشكردووە: لەسەر داوای حکومەتی عێراق هێزەکانمان لە عێراق دەهێڵینەوەو، هێزەکانی ئەمریکا بە هەماهەنگی و راوێژ لەگەڵ حکومەتی عێراق و ئەندامانی دیکەی هاوپەیمانی دژە داعش بڵاوەپێدەکەن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close