
عراقچی سەردانی بەغداد دەكات بۆ گفتوگۆكردن لەسەر دانوستانەكانی سویسراو بەخاكسپاردنی خامنەیی
باسک نێت
بڕیارە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو، عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی بەغدادی پایتەختی عێراق بکات.
کەناڵی “مەیادین”ی لوبنانی نزیک لە ئێران بڵاوی کردووەتەوە، بڕیارە عراقچی لە کۆبوونەوەکانیدا لەگەڵ بەرپرسانی عێراق باس لە دانوستانەكانی سویسرا بكات ، هەروەها ئامادەکارییەكان بۆ بەڕێوەبردنی پرسەی بە خاكسپاردنی عەلی خامنەیی، رابەری باڵای ئێران، كە بڕیارە رۆژی 8ی تەموز، پێش بە خاكسپاردنی لە شاری مەشهەد بهێنرێتە شاری نەجەف و كەربەلا.
تا ئێستا هیچ وردەکارییەکی فەرمی لە لایەنی عێراقی و ئێرانییەوە سەبارەت بە کارنامەی سەردانەکە یان ئەو بابەتانەی بڕیارە گفتوگۆی لەسەر بکرێن، بڵاونەکراوەتەوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە



