سەرچاوەیەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لیستی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان تەواوبووە و رەوانەی بەغدای دەکەن.
باسک نێت
ئەو سەرچاوەیەی حکومەت ئاشکرایکردووە، ئەمڕۆ لیستی مووچەی وەزارەتی ناوخۆ وەکو دوایین وەزارەت ئامادە کرا.
دوێنێ دووشەممە، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بە زووترین کات لیستی مووچە بۆ بەغدا دەنێرن.
بۆ مانگی شوبات، وەزارەتی دارایی عێراق داوای لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان کردووە بە عەرەبی لیستی مووچەی بۆ بنێرن.
دوێنێ، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان هۆکاری دواکەوتنی ناردنی لیستی مووچەی بۆ بەغدا گێڕایەوە بۆ “هەندێک ئاستەنگی هونەری و داواکارییە نوێیەکانی وەزارەتی دارایی عێراق” کە دەستکراوە بە جێبەجێکردنیان.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە