عێراقهەواڵ

دوایین وادە بۆ ڕێککەوتن لەسەر کاندیدی سەرۆکی پەرلەمان عێراق دیاریکرا

رۆژنامەی (العربي الجدید):باسک نێت

لایەنە سیاسیەكانی عێراق دەڵێن: قەیرانی هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق خەریكە یەكلادەبێتەوە, لەگەڵ نزیكبونەوەی كۆتایهاتنی دواین مۆڵەت, كە چوارچێوەی هەماهەنگی دەسەڵاتدار بۆ هێزە سوننیەكانی دیاریكردووە, بۆ چارەسەركردنی كێشەكانیان و رێككەوتن لەسەر كاندیدێك.

ئەحمەد موسەوی, پەرلەمانتاری چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاندووە: هاوپەیمانێتیەكەیان بە لایەنە سیاسیەكانی سوننەی راگەیاندووە, دواین بۆ وادە بۆ یەكلایكردنی ناكۆكییەكانیان كۆتایی ئەم هەفتەیەیە, بەپێچەوانەوە, داوای ئەنجامدانی دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان دەكرێت, بەبێ‌ چاوەڕوانیكردنی سازانی نێوماڵی سوننە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close