پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، پێویستە شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و هاوڵاتییانی هەرێم و بودجە و مووچە چارەسەر ببێت و پێویستە پڕۆسەی خوێندنیش بەشێوەیەکی زۆر باش دەستپێبکاتەوە.
هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، فەوتانی ساڵێکی خوێندن کارەساتی زۆر دەهێنێتە کایەوە، سەرەڕای ئەوەی پشتیوانی داوای رەوای مامۆستایان و فەرمانبەران و مووچەخۆرانین، بەڵام پێویستە پڕۆسەی خوێندن دەستپێبکاتەوە.
لەبارەی داوای مامۆستایان و فەرمانبەرانەوە باسی لەوەکرد، بە هەموو شێوەیەک لەگەڵ داوا رەواکانیانداین و ئەرکی حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵییە مووچە بۆ مووچەخۆرانی هەرێم دابین بکەن هاوشێوەی شارەکانی دیکەی عێراق.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە