كوردستانهەواڵ

لەماوەی 24 كاتژمێردا ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان رادەگەیەندرێت

“لەماوەی 24 كاتژمێردا ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان رادەگەیەندرێت”
باسک نێت
جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق:
لەماوەی 24 كاتژمێردا ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان رادەگەیەندرێت و ئەم ئەنجامە تانەی لێنادرێت.
دوای ئەنجامی بەرایی، پرۆسە هونەرییە تایبەت بە گەیشتن بە ئەنجامی كۆتایی دەستپێدەكات و ئەنجامی كۆتایی لەلایەن ئەنجومەنی كۆمسیارانەوە رایدەگەیەنرێت، ئیتر لێرەوە قۆناغی تانەكان دەستپێدەكات.
دوای تەواوبوونی قۆناغی تانەكان، ئەنجومەنی كۆمسیاران ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن پەسەند دەكات و لە سایتی فەرمی كۆمسیۆن بڵاوی دەكاتەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close