عێراقكوردستانهەواڵ

هۆشدارییەک لە بانکی ناوەندییەوە بۆ هەڵگرانی کارتە بانکییەکان

بانکی ناوەندیی عێراق ڕایگەیاند، هەر هاوڵاتییەک بەرپرسە لە بەکارهێنانی کارتە بانکییەکەی لە هەر مامەڵەیەکدا و لە ئەگەری بەکارهێنانی هەژماری بانکی و کارتی ئەلیکترۆنی کە رێگەخۆشکەر بێت بۆ پارەسپیکردنەوە رووبەرووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.

باسک نێت
ئەمڕۆ هەینی، بانکی ناوەندیی عێراق هۆشدارییەکی لەبارەی کارتی ئەلیکترۆنی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، بەمەبەستی کۆنترۆڵکردن و کەمکردنەوەی رێژەی سپیکردنەوەی پارە و مامەڵەداراییە ناوخۆییەکان راپۆرتی مانگانە لەبارەی هەژمارەکان بۆ دادوەری لێکۆڵینەوەی دراوەکان بەرزدەکرێتەوە.
ئاماژە بەوەش کراوە، هەر هاوڵاتییەک بەرپرسە لەو هەژمارەی کە بەناوییەوە کراوەتەوە و لە هەر مامەڵەیەکی دارایی کە پێچەوانەی یاساکان و سیاسەتی بانکی ناوەندی بێت، بە گوێرەی یاسای ژمارە 39ـی ساڵی 2015ـی سپیکردنەوەی پارە، مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت.


بانکی ناوەندی باسی لەوەش کردووە، سەرجەم ئەو هەژمارە بانکییانەی کە لە دەرەوەی وڵاتدا کراونەتەوە و بۆ سپیکردنەوەی پارە بەکاردەهێندرێت، رووبەرووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە.


ئەوەش هاتووە: “پێویستە هەر هاوڵاتییەک بەرپرسیاریەتیی بەرامبەر بە مامەڵەداراییەکانی خۆی هەڵبگرێت، بە پێچەوانەوە بەتۆمەتی سپیکردنەوەی دراوی ناوخۆی و بیانی بەگوێرەی یاسای سزادانی عێراقی خۆی و هەڵگری کارتە بانکییەکە رووبەرووی سزا دەبنەوە”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close