كەش و هەوا

بەفر و بارانبارین لە چەند ناوچەیەک دەستپێدەکات

بەگوێرەی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ چوارشەممە (21ی شوباتی 2024) ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە کاتەکانى دواى نیوەڕۆ بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت، بەڵام لە هەندێ ناوچەى جیاجیادا ئەگەرى بارینى نمە بارانى پچڕپچڕ و بەفربارینێکی کەم لە ناوچە شاخاوییەکانی ناوچە سنوورییەکان هەیە.

هەروەها بەراورد بە کەشی دوێنێ، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما یەک پلەی سیلیزی بەرز دەبێتەوە.

سەبارەت بە پێشبینییەکانی کەشوهەوا بۆ رۆژی پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لەکاتەکانى دواى نیوەڕۆ دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و ئەگەری نمە بارانێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە هەیە و پلەکانی گەرما زیاتر بەرز دەبێتەوە.

🔸لەبارەی پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پێوەری سیلیزی، نزمترین پلە لە حاجی ئۆمەران دیاریکراوە، کە 4 پلە دەبێت و بەرزترینش ئیدارە گەرمیانە کە 20 پلەی سیلیزییە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close