كەش و هەواكوردستان

کەشناسی: پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و لەم شوێنانە نمە باران دەبارێت

بەرێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی پێشبینیەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە.

لەمبارەیەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما یەک تا سێ پلە نزمدەبنەوە.

ئاماژە بەوەشكراوەسبەی سێشەممە ئاسمان لە نێوان هەور و نیمچە هەور دەبێ لەکاتەکانی دوایی نیوەرۆ لەناوچە شاخاوویە سنوورییەکانی باکووری خۆرهەڵات نمە باران و بەفر دەبارێت و پلەکانی گەرما نزیکدەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

ئەمڕۆ بەرزترین پلەی لە گەرمیان تۆمار دەکرێت کە 23 پلەیە و نزمترین پلە لە حاجی ئۆمەران تۆمار دەکرێت کە 11 پلەیە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close