كەش و هەوا

سبەینێ بارانبارین بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە، پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، سبەینێ سێشەمە لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست ئاسمانی ھەرێم بەزۆری نیمچە ھەور دەبێت و لەناوچە شاخاویەکان ھەوری تەواو دەبێت و بارانی ڕێژە مامناوەند و پچر پچر لەناوچە شاخاویەکانی پارێزگای ھەولێر و دھۆک دەبارێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە سەنتەری پارێزگاکان و ناوچە نزمەکان بە گشتی ئەگەری نمە باران لەھەندێ کاتدا دەبێت، پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ بە ڕێژەی ١ تا ٢ پلە بەرزبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت، خێرای با چالاک دەبێت لەنێوام ٢٠ بۆ ٢٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بە ئاڕاستەی باشور و باشوری ڕۆژئاوا.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close