كەش و هەوا

باران بارین دەسپێدەکات

باسک نێت

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، پلەی گەرمی کەمێک نزمتردەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.

ئاشکراشیکرد، سبەینێ هەینی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەی گەرمی بە جێگیری دەمێنێتەوە.

لەلایەکی دیکەوە دەستەی کەشناسیی عێراق بڵاویکردەوە، لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە شەپۆلێکی بارانبارین زۆرینەی پارێزگاکان بە هەرێمی کوردستانیشەوە دەگرێتەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close