كەش و هەوا
پلەكانی گەرما لە حەوت پارێزگای عێراق (50) پلەی سیلیزی تێدەپەڕێنێت

دەستەی کەشناسی عێراق:
پلەكانی گەرما لە حەوت پارێزگای عێراق (50) پلەی سیلیزی تێدەپەڕێنێت
باسک نێت
ئەمڕۆ دەستەی کەشناسی عێراق، پێشبینییەکانی کەشوهەوای رۆژانی داهاتووی راگەیاندو پێشبینیشی دەكات، حەوت پارێزگای عێراق (٥٠) پلەی سلیزی تێپەڕێنێت.
لە راگەیەندراوێکی دەستەكەدا هاتووە: سبەی یەك شەممە پارێزگاكانی بەغداد، کەربەلا، واست، موسەننا، میسان و بەسرە (50) پلەی سلیزی تۆماردەكەن، دهۆک و سلێمانی (43) پلەی سلیزی، هەولێر (45) پلە، نەینەوا (47) پلە، سەڵاحەدین و ئەنبارو کەرکوک (48) پلە، دیالەو بابل ودیوانیەو نەجەف (49) پلە، زیقار (51) پلەی سلیزی تۆكاردەكات.
ئاماژەی بەوەشکردووە: رۆژانی دووشەممەو سێشەممەو چوارشەممەش، کەش و هەوا روون و گەرم بۆ نیمچە هەور دەبێت، پلەكانی گەرما بە بەرزی دەمێننەوەو، نزیك و هاوشێوەی رۆژانی پێشوو دەبن.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە



