عێراقكەش و هەواكوردستان

لێزمە باران و هەورە تریشقە بەردەوام دەبێت

كەشناسی هەرێم رایگەیاندئەمڕۆ سێ شەممە 7- 5- 2024 ئاسمان نیمچە هەور دەبێـت لە هەندێ ناوچە شاخاویەکان هەوری تەواو دەبێت, سەبارەت بە باران بارین لە ناوچە شاخاویەکان بە گشتی بە شێوەی لێزمە باران و هەورە تریشقە دەبێت, سەنتەری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە هەندێ کاتدا باران بارین و هەورە تریشقەی دەبێت, سەنتەری پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و کەرکوک و هەڵەبجە ئەگەری تاوە باران و لە کاتی بارانییش هەورە تریشقە دەبێت, ماوەی دابارین لە کاتەکانی دوایی نیوەرۆ تا کاتەکانی ئێوارە دەبێت, لە شەودا ئاسمان لە سەرجەم ناوچەکان بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت.
راشیگەیاند، سبەی چوار شەممە 8- 5- 2024
ئاسمان نیمچە هەور دەبێت ئەگەری نمە باران لە هەندێ ناوچە وە بری دابارین لەسەر ناوچە شاخاویەکان زیاتر دەبێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close