
هێزێکی زۆری ئەمنی لە فڕۆکەخانەی بەغدا و دەوروی خراونەتە ئامادە باشییەوە
باسک نێت
سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراق بۆ کەناڵی حوڕەی ئەمەریکی
لە شەوی ڕابردووەوە لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و ناوچەکانی دەوروبەری هێزێکی زۆری ئەمنی کۆکراونەتەوە و خراونەتە ئامادەباشی، هاوکات ڕیگە نیشتنەوە بە بەشێکی زۆری ئەو فڕۆکانە نەدراوە کە بۆ فڕۆکەخانەی بەغدا هاتوون.
بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ترس لە وەڵامدانەوەی ئیسرائیل بۆ هێرشە مووشەکییەکانی ئێران و ئەم دۆخەی مرۆییەی لە لوبنان دروست بووە، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ڕێوشوێنی توندی ئەمنی گیراوەتەبەر.
پێشتر، یەحیا ڕەسوول گوتەبێژ بە ناوی فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاندبوو، بۆ پاراستینی ئاسایشی ئاسمانی عێراق هەموو ڕێکارێکی پێویست گیراوەتەبەر.
عێراق هێز و توانای هەیە، کە چاودێری ئاسمانی خۆی و چاودێری جووڵەی فڕۆکە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی بکات.