ئەمڕۆ لەشاری دەوحەی پایتەختی قەتەر دانووستان بۆ پرسی وەستانی جەنگ لەسەر كەرتی غەززە دەست پێدەكات.
باسک نێت
بەپێی زانیارییەكانی كەناڵی جەزیرە، دوای ئەوەی لە دوو رۆژی رابردوو بزووتنەوەی حەماس وەڵامی ئیسرائیلی دایەوە، ئەمڕۆ سەرۆكی دەزگای مۆساد بەسەرۆكایەتی شاندێكی دانووستانكار تەلئەبیبی ڕووەو دەوحە جێهێشت و بڕیارە ئەمڕۆ دانووستانەكان دەست پێبكات.
پرسی ئاڵوگۆڕی وەستانی جەنگ لەسەر كەرتی غەززەو ئاڵوگۆڕی دیلەكان لەتەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكان دەبێت.
تاكو ئێستا (بنیامین نەتنیاهۆ) ی سەرۆكی حكومەتی ئیسرائیلی هیچ زانیاریەكی لەبارەی ناوەڕۆكی دانووستانەكان نەخستۆتەڕوو.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە