
ئێران باڵیۆزی خۆی لە سووریا ئاشکرا کرد
باسک نێت
لە نامەیەکدا کە ئیمزای عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێرانی لەسەرە، هاتووە “محەممەد ڕەزا ڕەئوف شەیبانی، بە باڵیۆزی نوێی ئێران لە سووریا دانراوە.”
عێراقچی لە نامەکەیدا دەڵێت: “تۆ دیپلۆماتکارێکی دیار و بەئەزموونیت لە وەزارەتی دەرەوە، بۆیە بڕیار دراوە تۆ، بە نوێنەری تایبەتیی من بۆ کاروباری سووریا دەستنیشان بکرێیت.”
باسی لەوەش کردووە “بڕیار لەسەر داهاتووی سووریا، لە ئەستۆی گەلی سووریادایە، هەروەها ئێران پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ هەر سیستەمێکی حوکمڕان کە بەخواست و ئیرادەی گەلی سووریا بێت، بەپێی یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان ڕێک دەخات.”
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




