بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیرابــه‌ری گشتیكوردستان

خێوەتگەی هیوای باسک بە پایان گەیشت

بەڕێز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی مامۆستا عرفان علی عبدالعزیز ئەمڕۆ شەممە ٦/٧/٢٠٢٤ لە شاری سلێمانی بەشداری کرد لە کۆتا هەمین ڕۆژی خێوەتگەی هیوای باسک کە پەیمانگای کادیران بۆ پێگەیاندی كادیران بەهاوکاری مەڵبەندەکان لە هەرسێ شاری هەولێرو هەڵەبجەو سلێمانی سازی کردبوو.
شایەنی باسە بەشداربووانی هەرسێ شارەکە ئەمڕۆ لە بینای لقی مەکتەبی سیاسی لە شاری سلێمانی بڕوانامەیان پێ بەخشراو لە لایەن جەنابی ڕابەرەوە ڕێز لە مامۆستایان و سەرپەرشتیارانی خولەکان گیرا،
جەنابی ڕابەر لە ووتارێکدا ستایشی کردن و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆخواستن.

دەقی ووتاری مامۆستا پاشتر لە پەیجی مەکتەبی ڕابەری گشتی بڵاو دەکەینەوە.

کامێراو فۆتۆ:احسان ئیبراهیم

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close