عێراقكوردستان

مەسعود پزشكیان بەمنزیكانە سەردانی عێراق دەکات

مەسعود پزشكیان بەمنزیكانە سەردانی عێراق دەکات

باسک نێت
محەمەد كازم ئال سادق, باڵێۆزی ئێران لە عێراق, بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئێران(ئیرنا)ی راگەیاند: مەسعود پزشكیان, سەرۆك كۆماری ئێران, بەمنزیكانە بە سەرۆكایەتی وەفدێكی باڵا سەردانی عێراق دەكات, لەسەر بانگهێشتی فەرمی محەمەد شیاع سودانی, سەرۆك وەزیرانی عێراق, ئاماژەی بەوەشداوە, لە دوو هەفتەی داهاتوودا سەردانەكە ئەنجامدەدات.
بەوتەی باڵیۆزی ئێران, ئامانجی سەردانەكە بۆ فراوانكردنی پەیوەندیەكانی هەردوو وڵاتە لەبوارە جیاوازەكاندا, لەگەڵ واژوكردنی ئەو رێككەوتنانەی بڕیاربوو ئیبراهیم رەئیسی, سەرۆك كۆماری پێشوی ئێران لەگەڵ بەرپرسانی عێراق ئەنجامبیدات.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close