تەندروستی

زیانەکانی بە پێوە ئاو خواردنەوە

زیانەکانی بە پێوە ئاو خواردنەوە :باسک نێت

1-لەوانەیە ببێتە هۆی دروستبوونی ئیلتیهابی جومگەکان ، وەک (پەنجە ئێشە و پشت ئێشە)، هەروەها بە پێوە ئاوخواردنەوە دەبێتە هۆی لەدەستدانی باڵانسی شلەی جەستەت .

2-کاتێک بە پێوە ئاودەخۆیتەوە تینوێتیت ناشکێت و پاش ماوەیەکی کەم تینوت دەبێتەوە ،، بەپێی سەرچاوە زانستییەکان باشترە کە ئاو بە دانیشتن و چەند قومێک بخورێتەوە .

3- ئەگەر بە پێوە ئاو بخۆیتەوە هەمیشە کێشەی بەدهەرسیت بۆ دروست دەبێت ،، بەڵام ئەگەر بە دانیشتنەوە ئاو بخۆیتەوە ئەوە سیستمی ماسولکەکانت ئارامترن ، نیگەرانیشت کەمترە.

4- ئەگەر بە پێوە ئاو بخۆیتەوە گورچیلەکانت بە تەواوی ئاو ناپاڵێون ،، شتە ناپاکەکان لە گورچیلەکاندا دەمێننەوە و کێشەی تەندروستی لە سیستمی میزکردندا دروستدەکات و تەنانەت ڕەنگە کێشەی جددی بۆ گورچیلەکانیش دروستبکات .

5- خواردنەوەی ئاو بە پێوە ئاستی ئەسیدەکانی جەستە تێکدەدات ،، تەنانەت شارەزایان باس لەوە دەکەن کە جگە لەوەی ئاوخواردنەوە دەبێت بە دانیشتنەوە بێت ،، باشترە کە بە هێواشیش ئاو بخورێتەوە و بە چەند قومێک .

6-خواردنەوەی ئاو بەپێوە دەبێتەهۆی دروستبوونی دڵەکزە و قورحەی مەعیدە (برین) .

7- کاتێک بە پێوە ئاودەخۆیتەوە نیگەرانی و دودڵیت زیاد دەکات ،، چونکە (سیستمی فایت ئاند/ئۆ فلایت) چالاک دەبێت کە دەبێتە هۆی ڕاچڵەکان لە جەستەدا ،،(سیستمی فایت ئاند/ئۆ فلایت) سیستمێکە لە جەستەدا کە بەرپرسە لە پەستان و کردە فیسیۆلۆجییەکان .

8-خواردنەوەی ئاو بە دانیشتنەوە زۆر باشە ،، چونکە گورچیلەکان لە باشترین حاڵەتدان بۆ کارکردن بە باشی .

(بابەتەکە لە ٢٠١٦ لەلایەن ماڵپەڕی ماڤکیوەر-ەو ، کە ماڵپەڕێکی تایبەت بە بابەت و لێکۆڵینەوەی تەندروستییە و سەرچاوەی بابەتەکانی باوەڕپێکراون و ماڵپەڕێکی جیهانییە).

ئەوەی عیلم پشتڕاستیکردووەتەوە پێش زیاتر لە ١٤٠٠ ساڵ پێغەمبەری ئیسلام (ﷺ) ئێمەی لەبارەیەوە ئامۆژگاری کردووە و فەرموویەتی : بە دانیشتنەوە و بە چەند قومێک ئاو (شلەمەنی) بخۆنەوە .

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close