ئابووریكوردستانهەواڵ

له‌ ئه‌مڕۆوه‌ نرخى بتڵێک غاز دەبێتە پێنج هەزار دینار

لەکاتێکدا قەیرانى کەمبونەوەى غاز لە هەرێمى کوردستان بەردەوامە، لە سبەینێوە ئه‌مڕۆوه‌ نرخى بتڵێک غاز لە کەرکوک دەبێتە پێنج هەزار دینار.

مزەفەر ئیبراهیم، بەڕێوەبەرى لقى کەرکوکى کۆمپانیاى گشتیى دابینکردنى خزمەتگوزارى غاز رایگەیاند، لەسبەینێوە لەپارێزگاى کەرکوک غاز بەو نرخە دابەش دەکرێت کە حکومەت دیاریکردوە کە بریتیە لە پێنج هەزار دینار بۆ هەر بتڵێک غاز.

راشیگەیاند، پرۆسەکە بەهەماهەنگى لەگەڵ لقى کەرکوکى کۆمپانیاى گشتى بەرهەمە نەوتییەکانى عێراق بەرێوەدەچێت.

بەپێى زانیارییەکان، دابەشکردنى غاز بە نرخى حکومى بەئامانجى رێگریکردنە لە گرانبونى نرخى غاز لە پارێزگاى کەرکوک

هەرزان بونى نرخى غاز لە کەرکوک کاتێکدایە لە هەرێمى کوردستان ماوەى چەند رۆژێکە قەیرانى کەمبونەوەى غاز سەرى هەڵداوەتەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close