
ئه‌مڕۆ یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت و سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێردرێت كه له پشكی سونه‌كانه، به‌پێی رێككه‌وتنی لایه‌نه‌كانی هاوپه‌یمانی ته‌قه‌دوم و هاوپه‌یمانی عه‌زم، محه‌مه‌د حه‌لبوسی جارێكی دیكه ده‌بێته‌وه به سه‌رۆكی په‌رله‌مان، به‌ڵام هێشتا دیارنیه كه جێگره‌كانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێردرێن یان نا.
ئه‌مڕۆ یەکشەممە یەکەمین دانیشتی خولی نوێی په‌رله‌مانی عێراق بە سەرۆکایەتی بەتەمەنترین ئەندامی خولەکە به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه به‌گوێره‌ی لیستی كاندیده ده‌رچوه‌كانی په‌رله‌مان، مه‌حمود مه‌شهه‌دانی، كاندیدی ده‌رچوی هاوپه‌یمانی عه‌زم وه‌ك به‌ته‌مه‌نترین په‌رله‌مانتار سه‌رۆكایه‌تی یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی خولی نوێی په‌رله‌مان ده‌كات، دواتر جێگری یەکەم و دوەم هەڵدەبژێرێت بە زۆرینەی رەهای دەنگی ئەندامانی ئەنجومەن لە رێگەی هەڵبژاردنی نهێنییەوە.