رابــه‌ری گشتیكوردستانهەواڵ

بەڕێز ڕابەری گشتی پێشوازی لەسەرۆکی گشتی هودا پار دەکات

دووای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە بەڕێز مامۆستا عرفان علی عبدالعزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی بەئامادەبوونی ژمارەیەک لەئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی پێشوازیان کرد لە بەڕێز مامۆستا زەکەریا سەرۆکی گشتی هوداپار و شاندێکی یاوەری.

لەدیدارێکدا جەنابی ڕابەری گشتی دوای بەخێرهێنانی وەفدی میوان جەختیان لەپتەوترکردن و هەماهەنگی نێوان هەردوو پارتی برا کردەوە، لەبەرامبەردا بەڕێز سەرۆکی گشتی هوداپار زۆر سوپاسی جەنابی ڕابەرو شاندی بزووتنەوەی کرد بۆ ئەم پێشوازیەو هیوای خواست کە ئەم پەیوەندیانە هەمیشە لە برەو دابن.لەلایەکی تری کۆبوونەوەکەدا بارودۆی کوردستان و عیراق و ناوچەکە تاوتوێ کران.

‎May be an image of ‎١ کەس‎‎
‎May be an image of ‎‏‏٥‏ كەس‏ و ‏‎‎people standing‎‎‏‎‎
‎May be an image of ‎‏‏٧‏ كەس‏ و ‏لە ژوورەوە‏‎‎
‎May be an image of ‎‏‏٦‏ كەس‏ و ‏لە ژوورەوە‏‎‎
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close