هەواڵ

زانیاری لەسەر ئازادکردنی مامۆستا ئیسماعیل سوسێیی دوای ٦ساڵ زیندان

 

بێ ساغبوونەوەی هیچ تۆمەتێك لەسەری
مامۆستا ئیسماعیل سوسەیی دوای شەش ساڵ زیندانی ئازاد کرا

باسک نێت – هەولێر

دوای دەستگیركردنی لەلایەن ئاسایشی هەولێر و بە تۆمەتی “تیرۆر”، مامۆستا مەلا ئیسماعیل سوسەیی ئازادكرا .
مانگی تەمووزی ساڵی 2018 ، لە ڕووداوێكی گوماناویدا دوو مێرمناڵ بە دەمانچە و نەعلەوە باڵەخانەی پارێزگای هەولێریان كۆنترۆكرد .

لەماوەی ئەم شەش ساڵەدا، مەلا ئیسماعیل سوسەیی لە زیندان ڕووبەڕویی چەندین جۆر ئەشكەنجەی جەستەیی و دەرونیی و سوكایەتیپێكردن بووەتەوە

ساڵی 2020 دادگا سزای 12 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاند .

ئەمڕۆ دوو شەممە 2 ی ئەیلولی 2024 و دوای بەسەربردنی شەش ساڵ لە زیندان و بێ ساغبوونەوەی هیچ تۆمەتێك لەوانەی كە  ڕوبەڕویان كردبوەوە، مەلا ئیسماعیل سوسەیی ئازادكرا .

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close