عێراقكوردستانهەواڵ

بەپــــەلە لە کەرکوک هێرشکرا و قوربانی هەیە

لە سنووری کەرکووک هێرشکرایە سەر جووتیاران و قوربانی هەیە
باسک نێت – کەرکوک
دوو جوتیاری کورد لە سنوری کەرکوک لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە پەلاماردرا و دانەیەکیان تائێستا نادیارە.

رووداوەکە لەنێوان هەردوو گوندی بیبانی و زەدگ لە سنوری کەرکوک، چەند چەکدارێکی نەناسراو پەلاماری دوو جوتیاری کوردی سنورەکەیانداوە و دەستڕێژی گولـلەیان لێکردوون.

یەکێک لە جوتیارەکان بە سەختی برینداربووە و جووتیاری دووەمیش لەلایەن چەکدارەکانەوە رفێندراوە.

بەوتەی جوتیارە بریندارەکە، چەکدارەکان جلوبەرگی سەربازییان لەبەردابووە و وا تێگەشتون کە بریندارەکە گیانی لە دەستداوە بۆیا بەجێیان هێشتوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close