بزووتنهوهی ئیسلامیرابــهری گشتیعێراقكوردستانهەواڵ
بزووتنەوەی ئیسلامی ئیدانەی هێرشەکانی ئێران دەکات

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشێکی ناڕەوا کرایەسەر وڵاتی دۆست و دراوسێ (کۆماری ئیسلامی ئێران) لەلایەن فڕۆکەکانی ئی.سرائ.یل-ەوە، کە ئەمەش بەزاندنی سنووری وڵاتێکی دێرین و خاوەن سیادەیە و دژە بە بەناو یاسا نێودەوڵەتییەکان، ئێمە بەتوندی ئیدانەی ئەو هێرشانە دەکەین.
پێمانوایە سەرچاوەی ئەو ملهوڕیانەی بەرانبەرەکانمان لە شپرزەیی ناوماڵی موسڵمانان سەرچاوە دەگرێت، چونکە ئەگەر موسڵمانان یەک بن و وڵاتانی ئیسلامی بێنەوە بەخۆیاندا بەو شێوەیە سنووریان نابەزێنرێت و سوکایەتیان پێناکرێت.
عیرفان عەلی عەبدولعەزیز
ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




