ئابووریعێراق

نزیكەی 250 ملیار دینار سزای بانکەکان دراوە

نزیكەی 250 ملیار دینار سزای بانکەکان دراوە

بانكی ناوه‌ندیی عێراق: باسک نێت

بەگوێرەى داتاکان، 68 ملیار و 46 ملیۆن دینار سزاى دارایى بەسەر 70 بانک و دامه‌زراوه بەهۆى سەرپێچییە کارگێڕیى و یاساییەکانەوە سەپێندراوە.

لە چارەکى یەکەمى ئەمساڵدا سزاى دارایى بەسەر 49 بانک و دامەزراوەدا بە بڕى 138ملیار و 377 ملیۆن دینار سەپێندراوە.

لە چارەکی دووەمى ئەمساڵیش سزاى دارایى بەسەر 102بانک و دامەزراوەى دارایى بە بڕى 43 ملیار و 465 ملیۆن دینار سەپێندراوە.

لە نۆ مانگى ڕابردوودا سزاى دارایی بەسەر 221 بانک و دامەزراوەى بانكی بە بڕى 249 ملیار و 889 ملیۆن و 756 هەزار دینار سەپێندراوە.

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close